سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه و جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پێشوازیی لێكرا

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ به كاتی واشنتۆن، به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له ته‌لاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له لایه‌ن هیلاری كلینتۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه پێشوازیی لێكرا.
له دیدارێكدا كه ژماره‌یه‌ك له یاریده‌ده‌ر و راوێژكارانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته ئاماده‌ی بوون، چه‌ندین ته‌وه‌ری په‌یوه‌نددار به ئێستای عێراق و ناوچه‌كه باسیان لێوه‌كرا .
سه‌رباره‌ت به هه‌رێمی كوردستانیش بارودۆخی گشتیی هه‌رێم و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان و چۆنیه‌تی به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری ئه‌م په‌یوه‌ندییانه له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه باسی لێوه‌كرا .
دوای كۆتاییهاتنی ئه‌م دیداره‌ش سه‌رۆك بارزانی سه‌ردانی كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكای كرد و له‌وێش له لایه‌ن جۆ بایدن جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه پێشوازیی لێكرا .
