ئیسماعیل بێشكچی: پێویستە لە توركیا فیدراسیون بدرێتە گەلی كورد

ئەستەنبووڵ- KDP.info-/ كۆمەڵناسی ناوداری تورك ئیسماعیل بێشكچی سەبارەت بە قۆناغی چارەسەری پرسی كورد لە توركیا و داواكارییەكانی گەلی كورد رایگەیاندووە كە داواكارییەكانی گەلی كورد زۆر زۆر ئەرێنی و سەردەمیانەن.
ئیسماعیل بەشكچی لە دیمانەیەكی تایبەتیدا لەگەڵ رۆژنامەی رادیكاڵی توركیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و سەركەوتنی ئەم قۆناغە دەبێتە هۆكاری كردنەوەی دەرگای زۆر گەورەتر بۆ توركیا دەتوانێت دوای چارەسەركردنی پرسی كورد و دان نان بە مافەكانی گەلی كورد ببێتە خاوەن پێگەیەكی بەهێز لە ناوچەكەدا.
ناوبراو سەبارەت بە داواكارییەكانی گەلی كورد لە توركیا ئاماژەی بەوە كردووە كە داواكارییەكانی كورد زۆر ئیجابی و ئەرێنین و پێویستە توركیا بە لانی كەمەوە فیدراسیونێكی بداتە گەلی كورد و دان بە هەر هەمووی مافەكانی گەلی كورددا بنێت و لە نێو دەستووری نوێ توركیادا ئەم مافانە مسۆگەر و گەرەنتی بكرن.




