٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نوێنه‌رى سه‌رۆك بارزانى سه‌ردانى بریندارەکانى رووداوه‌كانى حه‌ویجه‌ى كرد

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک- تابیەت بە KDP.info/    لە چەند رۆژی رابردوو لە ئەنجامی هێرشی سوپای سەر بە حکوومەتی بەغدا دژی خۆپیشاندانەکانی حویجە پتر لە ٥٢ کەس کوژران و پتر لە سەد کەسی دیکەش بریندار بوون. ئەم رووداوە دەنگدانەوەیەکی فراوانی لێکەوتۆتەوە و بۆتە جێگەی نیەگرانی هەموو لایەنە سیاسییەکان. دوابه‌دوای روداوه‌كه‌ی حه‌وێجه‌ عه‌بدول له‌تیف گلی نوێنه‌ری به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ كه‌ركووك برینداره‌كانی رووداوه‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌و ، وێڕای گه‌یاندنی په‌یامی سه‌رۆك بارزانی و ئیدانه‌كردنی رووداوه‌كه‌  ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانیشی به‌ كه‌س و كاری برینداره‌كان گه‌یاند.

هەواڵی پەیوەندیدار