٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانی كوردستان بەدواداچوون بۆ رووداوی بەهەڵە بەكارهێنانی دەرزی ئەڤاستین دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە KDP.info /هەرچەندە وەزارەتی تەندروستی لیژنەی تایبەتی بۆ بەدواداچوونی گرفتی بەكارهێنانی جۆرە دەرزیەكی خراپ كە بەو هۆیەوە زیاتر لە 30 هاووڵاتی تووشی گرفتی بینین بوون كە هەندێكیشیان بەو هۆیەوە كوێر بوون، بەڵام لەسەر داواكاری ئەو پزیشكانەی كە لەو بابەتە تێوەگلأاون لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی كوردستان بڕیاریدا بەدواداچوون بۆ یەكلایی كردنەوەی بابەتەكەو چارەسەركردنی گرفتەكە بكات.

 سەمیرە عەبدولڵا ئەندامی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆkdp.infoگوتی: ئەمڕۆ چوار پزیشكی نەخۆشخانەی رزگاری شاری هەولێر كە لە بابەتی گرفتی بەكارهێنانی جۆرێك دەرزی خراپ و تەزویر كە دەرزی ئەڤاستینە و بەهۆی بەكارهێنانی ئەو جۆرە دەرزیە لەلایەن ئەو پزیشكانەوە زیاتر لە 30 هاووڵاتی گرفتیان لەچاوەكانیان بۆ دروست بووەو چەند نەخۆشێكیشیان چاوەكانیان كوێر بووە سەردانی پەرلەمانی كوردستانیان كرد و لە گەڵ لیژنەكەی ئێمە لیژنەی تەندروستی دانیشتنێكیان ئەنجامدا.

 ناوبراو گوتیشی: لەمیانەی دانیشتنەكەدا ئێمەی ئەندامانی لیژنەی تەندروستی گوێمان لەداواكاری و قسەكانی پزیشكەكان كرد و ئەوان چەند داواییەكیان پێشكەش بە ئێمە كرد و ئێمە چەند پرسیارێكمان سەبارەت بە ناوەڕۆكی رووداوەكە و هۆكارەكانی كرد و بەوهۆیەوە چەندین زانیاری گرنگمان دەست كەوت، داواكارییەكانی ئەوانیش بریتی بوو لەوەی كە ئێمە داوا لە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بكەین كە ئەو نەخۆشانەی تووشی گرفتی بینین بوونەو تاوەكو ئێستا چاك نەبوونەتەوە بنێردرێنە وڵاتانی ئەوروپا بەمەبەستی چارەسەركردنیان هەروەها لیژنەیەكی تری بێ لایەن و تایبەتمەند پێكبهێنرێت بەمەبەستی بەدواداچوونی تەواو بۆ گرفتەكەو یەكلایی كردنەوە و چەند داواكارییەكی تریشیان سەبارەت بە رووداوەكە هەبوو.

ئەندامەكەی لیژنەی تەندروستی پەرلەمان گوتیشی: ئێمەش وەك لیژنەی تەندروستی بڕیارمانداوە كە بەدواداچوون بۆ ئەو رووداو و بابەتە گرنگە بكەین و لە رۆژانی ئایندە كۆبونەوەی تایبەتی لیژنە ئەنجام بدەین بەمەبەستی بڕیاردان لەسەر چۆنیەتی كاركردن لەو بابەتە.

هەواڵی پەیوەندیدار