سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ساڵیادى بۆمبارانکردنی شاری قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی له سالى 1974 په‌یامێكى بلاو كرده‌وه

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌یجى تایبه‌تى خۆى له تۆرى كۆمه‌لایه‌تى فه‌یس بووك ، له ساڵیادى بۆمبارانکردنی شاری قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی له سالى 1974 له لایه‌ن رژێمى له ناوچووى به‌عسه‌وه ، په‌یامێكى بلاو كردووته‌وه ، كه ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تى :-
بۆمبارانکردنی شاری قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لە 24/4/1974 پەڵەیەکی ڕەشە بە نێوچەوانی دوژمنانی ئازادی و زانستەوە.
مانەوە و خۆڕاگریی گەلەکەمان سەلماندی کە هیچ هێزێک ناتوانێ ئیرادەمان بۆ ئازادی و پێشکەوتن بشکێنێت.
سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی 24/4 و خەڵکی خۆڕاگری قەڵادزێ.




