میدڵ ئێست ئۆنلاین : بارودۆخی ئەمنی عێراق تەواو تێكچووە

هەولێر - KDP.info/ بەشێك لە بەرپرسانی ئیداری و حكوومی ئاماژە بەمەترسی سەرهەڵدانی باری ئەمنی خراپ لە عێراق دەكەن، بەپێی قسەی ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانیش سوپادەبێت لە كاری سیاسی بەدوور بێت.
دوای كارەساتی حەویجە كە بەهۆیەوە دەیان و سەدان هاووڵاتی كوژران و بریندار بوون لە ئێستادا ڕەوشی ئەمنی لە بەشێكی زۆری پارێزگاكانی عێراق لە مەترسیدایە بە جۆرێك ئەگەری بەكارهێنانی چەك لە دژی خۆپیشاندەران و زیاد بوونی دەنگی ناڕەزایی سونەكان وای كردووە، حكوومەتی عێراقە لە ڕێگای جۆراو جۆرەوە سیناریۆدروست بكات، ئاژانسی "میدل ئێست ئۆنلاین " لەو بارەوە دەنووسێت ئەگەر ناكۆكی سیاسی لە عێراق چارەسەری بۆنەدۆزرێتەوە، ئەوە دوورنیە پرۆسەی سیاسی لە وڵات تووشی داڕمان نەبێت، چونكە ئەوەی لە ئێستادا دەبینرێت لە عێراق نە ئاشتەوای نیشتیمانە و نە شەراكەتی نیشتیمانیە سەركردەكانی عێراق بەو بارودۆخە نیگەرانن.
هەرلەم بارەوە "ویساڵ سەلیم" پەرلەمانتاری عێراقییە راگەیاندووە: بۆ چەندین چارە داوامان کردووە سوپا لە نێو شارەکان دوور بخرێتەو و سوپا تێکەڵاوی کێشە سیاسیەکان نەکرێت، ئەوەش بە پێ مادەی (٩) لە دەستور سوپا تەنها ئەرکی پارستنی سنورەکانی وڵاتە نەک دەستیێوردانی سیاسی و حیزبی.
ناوبراو گوتیشی:" ئەوەی دوێنی لە حویجە روویدا تاوانە دژی مرۆڤایەتی و بەتایبەتی ئەوە عێراقییانەی کە کوژران هاووڵاتی مەدەنی بوون".




