پەرلەمانتارێكی بەدەپە : سبەینێ چەكدارەكانی پەكەكە دەست بەکشانەوە دەكەن

تورکیا - KDP.info /پەرلەمانتارێكی پارتی ئاشتی و دیموكراسی بە دەپە لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند: کە سبەینێ هێزەکانی جەکدارانی پەکەکە لەناو خاكی توركیا بەفەرمی دەست بەكشانەوەی هێزەكانی دەكات. وەک بڕیاربوو ئەمڕۆ لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا موراد قەرەیلان سەرۆكی كۆنسەی بەڕێوەبەری كۆما جڤاكێن كوردستان پەکەکە، پرۆسەی پاشەكشەكردنی هێزەكانیان و خشتەی كاتی كشانەوەكە چەکدارانیان لەخاكی توركیا ڕابگەیەنێت، بەڵام كۆنگرە رۆژنامەوانییەكە بۆ كاتێكی تر دواخرا. هەندێک سەرچاوە بە ئاشکرای کردووە کە سبینێ پێنجشەمە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە ساز دەکریت ، هاوکات سری سورەیا ئوندەر پەرلەمانتاری بەدەپە لەپارلەمانی توركیا ئەوەی ئاشکرا کرد کە جەکدارانی پەكەكە سبەینێ بەفەرمی دەستدەكەن بەكشانەوەی هێزەكانی لەناو خاكی توركیا.




