٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

حەیدەر مولاش دەستی لەکار کێشایەوە

سەرچاوە: KDP.info

عێراق  -  KDP.info  /په‌رله‌مانتارێكی لیستی عێراقیه‌ بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی ڕاده‌ستی سه‌رۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كردو په‌رله‌مانیشی بە شكستخواردوو تۆمه‌تباركرد، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا حه‌یده‌ر موللا ئاشکرای کردووە : کە  ئوسامه‌ نوجێفی نه‌یتوانیوه‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ عه‌لی ئه‌دیب وه‌زیری خوێندنی باڵای عێراق  بكات، یانخودتەنانەت میوانداریی له‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت بكات له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو كەموکوریه‌ یه‌ك له‌دوایه‌كانه‌ی كه‌ نوری مالیكی هه‌یه‌تی.  هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا حه‌یده‌ر موللا ڕایگه‌یاند "به‌رده‌وامبوونی خوێنڕشتنی هاوڵاتی عێراقی و پشتگوێخستنی داواكارییه‌ ڕه‌واكانی خۆپیشانده‌ران، واده‌كات كه‌ مانه‌وه‌ی له‌ په‌رله‌مان هیچ سوودێك و ئه‌نجامێكی نه‌بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار