بازرگانێكی بەریتانیا تۆمەتبارییەكەی سەلمێنرا لە سەر فرۆشتنی ئامێری ساختەی دۆزینەوەی تەقەمەنی

بەریتانیا – KDP-info/جیم ماككۆریك ئەوبازرگانە بەریتانییەیە كە ئامێری پشكنینی بازگەكان بۆ دۆزینەوەی تەقەمەنی بە عیراق و چەند ولاتێكیتر فرۆشتووەو دەركەوتووە كە ئامێرەكان توانای ئاشكراكردنی تەقە مەنییان نییە، لە بەریتانیا دادگایی كرا و رووبەرووی 8 ساڵ زیندانی كرایەوە...
بە گوێرەی راپۆرتێكی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئەو بازرگانە بەریتانییە توانیویەتی سەرمایەكی زۆر پێك بهێنێ لە دەر ئەنجامی فرۆشتنی بڕێكی زۆر لەو ئامێرانەی لە بازگەو شوێنە گشتییەكان دادەنرێن بە مەبەستی پشكنین بۆ دۆزینەوەی تەقەمەنی شاراوە لە ناو ئۆتۆمبیلەكاندا، بەلام ئەو ئامێرانە هیچ توانایەكی ئاشكراكردنی تەقەمەنیینەبووە بۆیە لە عیراق و لەو شوێنلئەو ئامێرانە كراون خەڵكێكزۆر بوونەتە قوربانی و زیانی زۆر كەوتوونەتە بە گوێرەی راپۆرتەكە كە لە دادگاش سەلمێنراوە بە هۆكرینی ئەو ئامێرە ساختانە لە عیراقدا جگە لە زیانی گیانی مانگی رابردوودا كە ژمارەیەكی زۆری زوربووە ئەوا زیانی مالی زۆر بووەو پارەیەكی زۆریش بەهەدەر دراوە، بە شێوەیەك كە هەر ئامێرەی تێچووەكەی 15 پاوەنی بەریتانی بووە، بەلام بە 10000 هەزار پاوەنی بەریتانی بە عیراق فرۆشراون..
كۆی ئەو پارەیەی لە عیراق دەستی كەوتووە 55 ملیۆن پاوەنی بەریتانییە..هەر لە راپۆرتەكەی گاردییان دا هاتووە چەند بەرپرسێكی عیراقی لە بەغدا لەو گەنەڵی و پارە بەهەدەردانە گلاون..




