٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەشتەمین كەرنەڤاڵی قوتابخانە سریانەكانی كوردستان لە سۆران بەرێوەچوو

سەرچاوە: KDP.info

سۆران- تایبه‌ت به‌ KDP.info/ بیست ساڵ بەسەر تێپەربوونی خوێندنی سریانی لە قوتابخانەكان، ئەمڕۆ بە ئامادەبونی (كرمانج عزەت) قائیمقامی قەزای سۆران و نوێنەری وەزارەتی پەروەردەو بەڕێوەبەری گشتی خوێندنی سریانی و (شەهاب حەمەد) یاریدەدەری سەرپەرشتیاری، بەبەشداری نۆ قوتابخانەی سریانی سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، لە هۆڵی كۆنفرانسەكانی سۆران و لەمیوانداریەتی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران، هەشتەمین كەرنەڤاڵی قوتابخانەكانی سریانی لە شارەكانی (هەولێر _ كۆیە _ شەقڵاوە _ سۆران) بەڕێوەچوو، سەرەتای ڤیستیڤالەكە بە كردنەوەی پیشانگایەكی كاری دەستی و بڵاوكراوەو بەرهەمە زانستیەكانی قوتابیان كرایەوە، (سالار سادق) بەرپرسی بەشی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران تایبەت بە kdp.infoی راگەیاند: سۆران وەك شارێكی پێكەوە ژیان ئەمرۆ باوەشی بۆ ئەو كەرنەڤالەی سالانەی قوتابخانە سریانەكانی كوردستانی كردەوە هەر بۆیە لەو كەرنەڤالەدا دوو قوتابخانە لە سۆران و سێ قوتابخانە لە عەنكاوەو دوو لە شەقلاوەو یەكیش لە ئەرمۆتە بەشداری كەرنەڤالەكە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار