نێچیرڤان بارزانى: تیمى تۆپى پێى كوردستان سه‌ركه‌وتن و شانازییه‌كى مه‌زنى تۆمار كرد

بەبۆنەی سەرکەوتنە مێژووییەکەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی کوردستان لە یارییەکانی پێنجەمی پاڵەوانێتیی ڤیڤادا، نێجیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی پیرۆزباییدا ڕایگەیاند: "به‌و سه‌ركه‌وتن و ئاسته به‌رزه‌ى كه تیمى تۆپى پێى هه‌رێمى كوردستان له یارییه‌كه‌دا نیشانى دا و به بردنه‌وه‌ى جامى جیهانیى ڤیڤا و به‌ده‌ستهێنانى نازناوى پاڵه‌وانیه‌تیى جیهانیى تۆپى پێى هه‌رێمه‌كان، تیمه‌كه‌مان خزمه‌تێكى مه‌زنى به هه‌رێمى كوردستان و كوردستانیان كرد و سه‌ركه‌وتن و شانازییه‌كى مێژوویى بۆ خۆى و بۆ كوردستان تۆمار كرد."
ئەمە دەقی پەیامەکەیە:
به بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى تیمى تۆپى پێى هه‌رێمى كوردستان و بردنه‌وه‌ى جامى جیهانیى ڤیڤا، پڕ به دڵ ده‌ستخۆشى و پیرۆزباییه‌كى گه‌رم ئاراسته‌ى یه‌كه یه‌كه‌ى یاریزانان، ڕاهێنه‌ران و ئه‌ندامانى تیمى هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوى كوردستانیان ده‌كه‌م و هیواى سه‌ركه‌وتنى به‌رده‌وامیان بۆ ده‌خوازم.به‌و سه‌ركه‌وتن و ئاسته به‌رزه‌ى كه تیمى تۆپى پێى هه‌رێمى كوردستان له یارییه‌كه‌دا نیشانى دا و به بردنه‌وه‌ى جامى جیهانیى ڤیڤا و به‌ده‌ستهێنانى نازناوى پاڵه‌وانیه‌تیى جیهانیى تۆپى پێى هه‌رێمه‌كان، تیمه‌كه‌مان خزمه‌تێكى مه‌زنى به هه‌رێمى كوردستان و كوردستانیان كرد و سه‌ركه‌وتن و شانازییه‌كى مێژوویى بۆ خۆى و بۆ كوردستان تۆمار كرد.
ئێمه له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان؛ وه‌ك هه‌میشه ئه‌وپه‌ڕى پشتگیرى و پشتیوانیى خۆمان بۆ تیمى تۆپى پێى كوردستان و هه‌موو چالاكییه وه‌رزشییه‌كانى كوردستان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و به دڵسۆزى و هه‌وڵ و ماندووبوونى وه‌رزشوانه‌كانمان، له سه‌ركه‌وتنى زیاترى تیمه‌كانمان له هه‌موو بوار و ئاسته‌كانى تر‌ى وه‌رزشیدا دڵنیاین.دووباره سڵاو و ڕێز و پیرۆزبایى بۆ تیمى تۆپى پێى هه‌رێمى كوردستان و چاومان له سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌تره.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
9ى حوزیرانى 2012




