گۆڕەپانی خۆپیشاندەرانی حەویجە دەکرێتە گۆڕستانی قوربانیانی دوێنێ

کەرکووک- تایبەت بەKDP.info / ھەڵۆ نەجات بەڕێوبەری ئاسایشی کەرکووک بەKDP.infoرایگەیاند: ئەمڕۆ تەرمی 44قوربانی شەری دوێنێی نێوان سوپای عێراق و خۆپیشاندەرانی حەویجە لە شاری کەرکووکەوە بەرێکران بۆ قەزای حەویجە، بۆ ئەوەی لە وێ بەخاک بسپێردرین.
ھەلۆ نەجات گوتیشی: گۆرەپانی خۆپیشاندەرانی حەویجە دەکرێتە گۆرستانی قوربانیان لەوێ بە خاک دەسپێردرێن.
نەجات ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا شەر راوەستاوە و ھێزی سواتیش کە لە بەغداوە ھاتبوون کشانەوە بۆ شوێنی خۆیان.
ناوبراو لەدرێژەی قسەکانیدا راشیگەیاند: ئەو ھەواڵانەی باس لەوەدەکەن ھەموو رێگاکان داخراون دوورە لەراستی و رێگاکان کراوهن ، تەنانەت رێگای حەویجەش.
دوێنێ سوپای عێراق ئێرشی کردە سەر گۆڕەپانی خۆپیشاندەران لەحەویجە ، لە ئەنجامدا زیاتر لە200کەس بوونە قوربانی.




