سوپای عێراق لەدوێنێ وە بەردەوامە لەتۆپبارانکردنی خەڵکی سلێمان بەگ بە فرۆکە.

دوزخورماتوو- تایبەت بەKDP.info/ تاھیر فەقێ بەڕێوبەری ئاسایشی دوزخورماتوو بەKDP.info/ رایگەیاند: شەر لەنێوان خۆپیشاندەران و سوپای عێراق لە ناحیەی سلێمان بەگی سەر بە قەزای دوزخورماتوو بەردەامە و تا ئێستا ھەشت كوژراو و 14بریندار گەیشتۆتە دوزخورماتوو .
تاھیر فەقێ گوتیشی: دوێنێ کاتژمێر2پاش نیوەڕۆ ئەش شەردەستی پێکردووە، ئەمەش دوای ئەوەی سوپای عێراق هیرشی کردە سەر خەڵکی حەویجە و بەدەیان کەس بوونە قوربانی.
دوێنی سوپای عێراق هێرشی کردە سەر گۆڕەپانی خۆپیشاندەران لە حەویجە، لە ئاکامدا زیاتر لە200کەس وبنە قوربانی.




