٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یاوەر : پێشمەرگە لە رووداوەکەی حەویجە بێلایەنە و نەچۆتە رادەی ئامادەباشییەوە

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە  KDP.info  /وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەینێت: کە هێزەکانی پێشمەرگە لەرووداوەکەی حەوێجە دوورە پەرێز بوونە و لە نزیک و دوور پەیوەندییان بەسەر رووداوەکە نەبووە ، لە بەیاننامەیەکدا جەبار یاوەر گوتەبێژی فەرمی وەزارەتی پێشمەرگەی  هەرێمی کوردستان کە دوێنێ سێشەممە بڵاوکرایەوە  تێدا رایگەیاندووە :کە هێزەکانی  پێشمەرگەی کوردستان نەچۆتە حالەتی ئامەدەباشییەوە و هیچ بریارێکی لەم شێوەیەش لەوباریەوە بەدەستیان نەگەیشتووە،  جەبار یاوەر هاوکات نیگەرانی وەزارەتی پێشمەرگەی  لەبارەی رووداوەکەی قەزای حەویجە نیشانداوە و داواشی کردووە دەست بەجێ کۆتایی بەم رەوشە ناهەموارەی ئیستا بهێنریت و بە زووترێن کات چارەسەری پێوست بۆ ئەم رووداوە بدۆزرێتەوە ،

هەواڵی پەیوەندیدار