٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

شەهرستانی داوای لێکراوە بەوەکالەت وەزارەتی دەرەوەی عیراق بەرێوە ببات

سەرچاوە: KDP.info

عێراق  - KDP.info/ نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق  داوای لە حوسێن شەهرستانی جێگرەکەی خۆی کردووە، پۆستی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە وەکالەت بەرێوە ببات ، ماڵپەری سۆمەرییە نیوز لە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە رووداوەکەی گواستەوە ؛ کە ماڵیکی دوای ئەوەی موڵەتی ناچاری بە وزیرە کوردەکانی داوە ، دوێنێ بە فەرمی داوای لە حوسین شەهرستانی  جێگری سەرەک وەزیرانی بۆ کاروباری وزەی کردووە ، بەوەکالەت پۆستی وەزارەتی دەرەوە لەشوێنی هۆشیار زێباری  بەرێوە ببات. ئەم پێشاهاتە دوای ئەوە دێت کە  لە ٧ نیسانی رابردوو، سەرۆک وەزیرانی عێراق ، مۆڵەتی ناچاری  بە وزیرە کوردەکان دا بوو، چوونکە لەلایەن نوێنەرانی کوردەوە دانێشتنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەجومەنی  وەزیران  لەدوای تێپەراندنی بوودجەوە بایکۆت کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار