٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لالە مەنسوور: با پەكەكە لە توركیا دەر نەكەوێت

سەرچاوە: KDP.info

ئەزمیر- KDP.info/ هونەرمەندی ناوداری توركیا لالە مەنسوور رایگەیاند كە لە جیاتی ئەوەی كە پەكەكە لە توركیا دەربكەوێت و دەست بە بازرگانی بكات با لە توركیا بمێنێتەوە و سیاسەت بكات.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی نووچەخانە رایگەیاندووە كە هونەرمەندی ناوداری توركیا و ئەندامی كومیتەی عەقڵمەندانی توركیا بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد لالە مەنسوور، وەڵامی ئەندامانی جەهەپە و مەهەپەی كە داوا دەكەن پەكەكە لە توركیا بكێشێتەوە و بچێتە باكووری عێراق دەست بە بازرگانی بكات داوەتەوە.

ناوبراو گوتی: بۆ چی پەكەكە بچێتە باكووری عێراق یا وڵاتێكی دیكە و دەست بە بازرگانی بكات، با لە توركیا بمێنێتەوە و دەست بە سیاسەت و كاری سیاسی دوور لە توندوتیژی بكات.

لالە مەنسوور لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە مەسەلەی دەركەوتنی پەكەكە لە نێو سنوورەكانی توركیادا بووەتە وەكو داواكارییەكی زۆربەی هەرە زۆری لایەنە سیاسییەكانی توركیا، بەڵام ئەو لایەنانە هیچ سەبارەت بە قۆناغەكانی دوای دەركەوتن لە توركیا بیر ناكەنەوە و ئەمەیش دەبێتە مەترسییەكی دیكە هەر بۆیە پێویستە نەتەنیا بیر لە دەركەوتنی پەكەكە بەڵكو بیر لە قۆناغەكانی دواتریش بكەینەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار