٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

نۆمان قۆرتۆڵمۆش: ئارمانج لە قۆناغی چارەسەری ئاشتەواییە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/  جێگری سەرۆكی پارتی داد و گەشە پێدان ( ئاكەپە) نۆمان قۆرتۆڵمۆش رایگەیاندووە كە ئارمانج لە قۆناغی چارەسەری پرسی كورد بەرقەرار كردنی ئاشتی و ئاشتەوایی لە توركیایە

جێگری سەرۆكی ئاكەپە نۆمان قۆرتۆڵمۆش لە بەرنامەیەكی تایبەتی كاناڵی سی ئین ئین توركدا باسی هەوڵدانەكانی حكوومەتی توركیا بۆ چارەسەر كردنی پرسی كوردی كردووە و گوتی:: لە ماوەی 30 ساڵی رابردوودا ئەمە یەكەمینجارە كە سێ ئیرادە دەبنە یەك و دەیانەوێ ئەو پرسە چارەسەر بكەن و ئەمە یەكەمینجارە كە سەرۆك وەزیری توركیا زۆر بە راشكاوی دەڵێت كە ئەگەر چارەسەر كردنی ئەو پرسە زەهریش بێت دەینۆشم.

جێگری سەرۆكی ئاكەپە ئاماژەی بەوە كردووە كە سەرۆك وەزیری توركیا بەم وتەیەی خۆی ئیرادەی حكوومەتی بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد نیشان داوە و پەكەكەیش ئیرادەی خۆی بۆ راگرتنی شەڕ و دانانی چەك نیشان داوە و لە هەر دووكیانش گرنگتر ئیرادەی گەلە و گەلیش ئیرادەی خۆی بۆ پشتگیری كردنی قۆناغەكە نیشان داوە.

ناوبراو لە درێژەی وتەكانیدا گوتی: ئارمانج لە چارەسەر كردنی پرسی كورد هێنانە دێ ئاشتی و ئارامییە لە توركیا و گەلی توركیایش بۆ ئەم مەبەستە ئامادەیە هەر جۆرە هاوكارییەك پێشكەش بكات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار