٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عەبدوڵڵا گول: دانانی یەكجارەكی چەك مەرجی ئێمەیە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/ سەرۆك كۆماری توركیا عەبدوڵڵا گول رۆژی سێ شەممە بەشداری لە مەراسێمی جەژنی منداڵانی توركیا لە ئەنقەرە كرد و وەڵامی پرسی چەندین رۆژنامەنووسی سەبارەت بە قۆناخی چارەسەری پرسی كورد دایەوە.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی خەبەرلەری توركی رایگەیاندووە كە سەرۆك كۆماری توركیا عەبدوڵڵا گول ئاماژەی بەوە كردووە كە مەرجی سەرەكەی توركیا بۆ درێژە پێدان بە قۆناخی چارەسەری پرسی كورد واز هێنانی یەكجارەكی پەكەكە لە چەكە.

سەرۆككۆماری توركیا جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە دەوڵەتی توركیا بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد زۆر جدییە بەڵام هاوكات مەرجیشی هەیە و یەكێك لە مەرجە سەرەكییەكان ئەوەیە كە دەبێت پەكەكە بە یەكجاری واز لە چەك بهێنێت.

گول لە درێژەی وتەكانیدا وتوویەتی: ناكرێت كە پەكەكە لە نێو سنوورەكانی توركیادا چەك دابنێت بەڵام لە دەرەوەی سنوورەكانی توركیادا هەبوونی خۆی چەكداری بەردەوام بكات، چوونكە لە حاڵەتێكی بەمجۆرەدا ئەگەری دووبارە بوونەوەی شەڕ هەر لە ئارادا دەبێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار