یەکێتی ئەوروپا : ناوی پەکەکە لە لیستی رێکخراوی تیرۆر دەردەهێنرێت

ستراسبۆرگ- KDP.info/په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له ڕاپۆرتێکدا وشه‌ی تیرۆریستی له‌سه‌ر ناوی پارتی کرێکارانی کوردستان لابرد و ناوی ئه‌و گرووپه‌ی له لیستی ڕه‌شی تیرۆردا ده‌رهێنا. ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە: کە له کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی ڕابردووی ئه‌نجومه‌نی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا به ده‌نگی 150 ئه‌ندامی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه بڕیاردرا وشه‌ی ڕێکخراوی تیرۆریست چیتر به‌رانبه‌ر به په‌که‌که به‌کارنه‌هێندرێت و وشه‌ی گرووپی (چالاک) ی بۆ بەکار بهێنرێت. پێشتر له‌لایه‌ن سیاسه‌توانانی کوردی تورکیا له پارتی ئاشتی و بەدەپە، پێشنیازی ده‌رهێنانی ناوی په‌که‌که له لیستی تیرۆری ئه‌نجومه‌نی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، کرابوو. نوێنه‌ری تورکیاش له ئه‌نجومه‌نی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ڕه‌خنه‌ی توندی له گۆڕانی هه‌ڵوێستی ئه‌و یه‌کێتییه به‌رانبه‌ر بە په‌که‌که گرت . هاوکات، کۆرکچۆ ئه‌ندامانی پارتی ئاشتی و دیموکراسی له‌په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا به‌رانبه‌ر به دەرهێنانی ناوی په‌که‌که لە لیستی تیرۆر رایگەیاند: ده‌رهێنانی ناوی په‌که‌که له لیستی تیرۆر پێشکه‌وتنێکی زۆر گرینگ بووه خزمەتی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەکات.




