مالیكی پاشگەزدەبێتەوە لە پڕكردنەوەی جێگە بەتاڵەكانی وەزیرانی كورد

لەندەن – KDP-info/دوای ئەوەی هەواڵی ئەوە بڵاوكرایەوە كە سەرۆك وەزیرانی عێراق نوری مالیكی جێگەی ئەو 4 وەزیرە كوردەی حكوومەتی عیراقی پڕكردۆتەوە كە دەستیان لە دەوام هەڵگرتووە لەسەر بەهەند هەڵنەگرتنی داواكارییەكانی كورد و تاكڕەوی نواندنی مالیكی لە بڕیار دادندا، ئەمڕۆ هەواڵی پاشگەزبوونەوە و دواخستنی بڕیارێكی ئەوها لە لایەن مالیكی بڵاوبۆوە. لە كاتێكدا پێشتر لە راگەیاندنەكاندا ناوی ئەو وەزیرانەش خرابووە، رووكە شوێنە بەتاڵەكانی وەزیرە كوردەكان پردەكەنەوە.
لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لە گەڵ رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت وەزیری تەندروستی عێراقی د. مەجید.
كە یەكێك لە 4 وەزیرە كوردەكانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی ئیتیحادییان جێهێشتووە گوتی: لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بۆ سۆراغی ئەو هەواڵە لە ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران پێیان راگەیاندووم مالیكی ئەم بڕیارەی راگرتووە تا دوای هاتنی وەفدی باڵای چاوەڕوانكراوی كورد بۆ بەغدا و كۆبوونەوەكانیان لە گەڵ هاوپەیمانی شیعی.
هەر پەیوەست بەم دواخستنەی بڕیارەكەی مالیكی، عەلی موسەوی راوێژكاری راگەیاندنی نوری مالیكی سەرەك وەزیران بە شەرق ئەلئەوسەتی راگەیاندووە و گوتوویەتی: بەهیچ شێوەیەك لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا لە رۆژی سێ شەممە باسی پڕكردنەوەی جێگەی وەزیرە كوردەكان نەكراوە، ئەم باسە هەڵگیراوە بۆ دوای هاتنی وەفدی چاوەڕوانكراوی كورد بۆ بەغدا.




