٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە دوزخورماتووش خۆپیشاندان دەستی پێکرد

سەرچاوە: KDP.info

دوزخورماتوو- تایبەت بەkdp.info/ تاھیر فەقێ بەڕێوەبەری ئاسایشی دوزخورماتوو بە kdp.infoراگەیاند: پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ خۆپیشاندان لە ناحیەی سلێمان بەگی سەر بە قەزای دوزخورماتوو دەست پێکردووە و خۆپیشاندەران تەقەیان لە ناحیە و فەوجی چواری سەر بە لیوای 16کرد، لە ئەنجامدا نەقیبێک و چوار سەرباز گیانیان لە دەست دا و7سەربازی دیکەش برینداربوون. نەقیبەکە بەناوی رەمەزان و سێ سەربازی دیکە ی کورد گیانیان لە دەست داوە.

تاھیر فەقێ گوتیشی: شەڕەکە بەردەوامە و تا ئێستاش ھێزە ئەمنییەکان نەیانتوانیوە رەوشەکە کۆنترۆل بکەن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە لە ئینزار داین، بەڵام تاوەکو ئێستا فەرمانمان پێ نەکراوە، جولە بکەین ولە شوێنی خۆمانین.

لەلایەکی دیکەشەوە ھەڵۆ نەجات بەڕێوەبەری ئاسایشی کەرکووک بە kdp.infoراگەیاند: دوێنێ سوپای عێراق هێرشی کردۆتە سەر خۆپیشاندەران لە حەویجە و دەگوترێت بەدەیان کەس بوونەتە قوربانی، بەڵام ئەوەی بەدەست ئێمە گەیشتووە، تەنیا 7کوژراو و21بریندارە، چونکە ھەموو رێگاکان داخراون و تا ئێستا رێژەی قوربانیان بە تەواوی دیار نییە و نازانرێت چەندە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار