٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

وان : دایکانی کوژراوانی کورد و تورک بەیەکەوە کۆبوونەوە

سەرچاوە: KDP.info

تورکیا   - KDP.info /   لە هەنگاوێكی كەم وێنەشدا بۆ یەكەمینجار لە ناوچەی ئەردیشی شاری وان دایكانی سەرباز، پۆلیس و چەکدارەکانی پەكەكە كۆبوونەوە و ئەمەش بەهەنگاوەكانی ئەرینی  چارەسەری پرسی كورد لە توركیا دادەنرێت، بە پێی هەواڵێكی ئاژانسی دۆغانی توركی ئەم كۆبوونەوەیە كە لە لایەن رێكخراوی پشتگیریكردن لە كەسوكاری گیراوان سازكراوە بە ئارمانجی پشتگیریكردن لە قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و ئاشتەوایی لە لایەن دەزگای پشتگیریكردن لە كەسوكاری گیراوەن رێكخراوە.لەم كۆبوونەوەیەدا دایكانی سەرباز، پولیس و گەریلاكانی پەكەكە گوێیان بۆ بۆچوون و نیرینەكانی یەكتر سەبارەت بە مەسەلەی كورد و چۆنیەتی چارەسەركردنی ئەم مەسەلەیە گرتووە و ئاماژەیان بەوە كردووە كە ئەوان وەكو دایك بە هەر شێوەیەك پشتگیری لە چارەسەركردنی پرسی كورد و بێدەنگ كردنی چەكەكان و راوەستاندنی رژاندنی خوێن دەكەن.

هەواڵی پەیوەندیدار