راسمۆسن: دەبیێت بەشار ئەسەد تێبگات کە سەردەمی بەسەر چووە

بروکسێل- KDP.info / ئه‌مینداری گشتی هێزه‌کانی په‌یمانی ئاتلانتیکی دووپاتی کردەوە کە کۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌بێ هاوده‌نگ بێ له راگه‌یاندنی په‌یامێکی ئاشکرا بۆ ده‌وڵه‌تی سووریا، ئەندریاس فۆگ راسمۆسن له کۆبوونه‌وه‌ی هاوریانی سووریا له بروکسێل ڕایگه‌یاند: په‌یامی کۆمه‌ڵگای جیهانی بۆ سووریا پێوستە به شێوه‌یه‌ک بێت که‌ت گشتی بێت ، راسمۆسن ئەوەشی خستە روو : کە ئه‌وه‌ی ئێستا له سووریا رووده‌دات تراژدیایه‌کی مرۆڤییه و حکوومه‌تی سووریا ده‌بێت به زووترین کات ئه‌م راستییه درک بکات، که هیچ رێگایه‌کی نییه جگه له ده‌سته‌به‌رکردنی داخوازییه‌کانی گه‌لی ئه‌و وڵاته. .ئاژانسەکانی هەوال لە تورکیا بڵاویان کردەوە : کە ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا و هاوتا رووسییه‌که‌ی بۆ به‌شداریی له کۆبوونه‌وه‌ی بروکسێل گه‌یشتنه ناوه‌ندی ناتۆ. شایەنی باسە دوو رۆژ له‌مه‌وپێش له ئه‌سته‌نبۆڵ وڵاتانی ناسراو به دۆستانی سووریا کۆبوونه‌وه و رایانگه‌یاند :که یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌کان بۆ به‌رهه‌ڵستکارانی سووری ده‌بێت له رێگای ژەنەڕاڵ سه‌لیم ئیدریس فه‌رمانده‌ی سوپای ئازادی سووریا‌وه زیاتر بگاته ده‌ستی به‌رهه‌ڵستکاران.




