قەندیل : بۆ کشانەوەی پەکەکە موراد قەریلان وردەکاری زیاتر دەخاتەروو

تورکیا - KDP.info / سه‌رۆکی کۆنسه‌ی سه‌رۆکایه‌تی کۆما جڤاکێن کوردستان له پرێس کۆنفڕانسێکدا خشته‌به‌ندی زه‌مه‌نی و بارودۆخی پاشه‌کشێی هێزه‌کانی په‌که‌که له تورکیا بۆ هه‌رێمی کوردستان ڕاده‌گه‌یێنێ. به‌پێی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌ی ستار، چاپی تورکیا: موراد قه‌ره‌یلان، سه‌رۆکی کۆنسه‌ی سه‌رۆکایه‌تی که‌جه‌که دوانیوه‌ڕۆی سبه‌ینێ چوارشه‌ممه هه‌موو شتێک له‌و باره‌یه‌وه ڕوون ده‌کاته‌وه.بڕیاره قه‌ره‌یلان له پرێس کۆنفڕانسێکدا به ئاماده‌بوونی هه‌واڵنێرانی تورکیا، هه‌رێمی کوردستان و میدیاکانی عه‌ره‌بی و ئه‌ورووپی خشته‌ی زه‌مه‌نی و چۆنیه‌تی چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌کانی په‌که‌که له تورکیا ڕابگه‌یێنێ.هاوکات دۆران کاڵکان ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی که‌جه‌که و ده‌لال ئامه‌د، فه‌رمانده‌ی باڵی ژنانی هێزی سه‌ربازیی په‌که‌که له دیمانه له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی وه‌ته‌ن، ڕایانگه‌یاند که دانوستانه‌کانی ئاشتی له به‌رژه‌وه‌ندی په‌که‌که دایەو به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌ڕوات.




