سه‌رۆك بارزانی داموده‌زگا ته‌ندروستییه‌كانی كوردستان راده‌سپێرێ به هانای بریندارانی رووداوه خوێناویه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی حه‌ویجه‌وه بچن

فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 23/4/2013 له لێدوانێكدا رایگه‌یاند كه به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی داوه نه‌خۆشخانه و بنكه ته‌ندروستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ئاماده‌باشیی ته‌واو دابن و به هانای بریندارانی رووداوه خوێناویه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی حه‌ویجه و ده‌وروبه‌ریه‌وه بچن و هه‌موو ئیمكاناتی خۆیان بۆ بایه‌خدان به ره‌وشی ئه‌و بریندارانه بخه‌نه گه‌ڕ.
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا فوئاد حوسێن ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی گشت داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان راده‌سپێرێ كه ئه‌وه‌ی پێویسته بیكه‌ن به مه‌به‌ستی هاوكاری و كارئاسانی بۆ به هاناوه‌چوون وپێشوازییكردن له برینداران و ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌موو پێدوایستییه‌كانی چاره‌سه‌ركردنیان.




