پیرە ژنێكی 77 ساڵەی كورد زیندانی كرا

دەرسیم- KDP.info/ نازیفە بابایغێت پیرە ژنێكی تەمەن 77 ساڵە كە لە لایەن دادگایەكی توركیاوە بە هۆی ناردنی تۆزێك شت و مك بۆ كوڕەكەی كە لە نێو هێزەكانی پەكەكە دایە بە 2 ساڵ زیندانی كردن سزا درایە.
لەم بارەیەوە ماڵپەڕی نووچەخانە ئاماژەی بەوە كرد كە ماوەیەك لەمەوبەر پیرە ژنێكی كوردی تەمەن 77 ساڵان بە ناوی نەزیفە بابایغێت برێك جلوبەرگ و شت و مكی دیكەی بۆ كوڕی خۆی كە لە نێو هێزەكانی پەكەكەدایە بەرێ كردووە و هێزە ئەمنییەكانی توركیایش هەستیان بە مەسەلەیە كردووە و لە سەر ئەم پیرە ژنە لە دادگادا سكاڵایان تۆمار كردووە.
دوای تۆمار كردنی ئەم سكاڵایەیش دادگای توركیا لە چوارچێوەی یاسای دژە تیرۆردا سكاڵاكەی هەڵسەنگاندووە و بە تاوانی هاوكاری كردنی كەسانی چەكدار سەرەتا سزای 6 ساڵ زیندانی بۆ ئەم ژنە كوردە دەر كردبوو. دواتر پارێزەرانی نازیفە رەخنەیان لەم بریارەی دادگا كرد و سەردانی دادگای باڵاتریان كرد و دادگای باڵاتریش بریاری دادگای بەرایی هەڵوەشاندووتەوە و بە تاوانی هاوكاری كردنی چەكدارەكان نازیفە بابایغێتی بە 2 ساڵ و یەك مانگ سزای زیندان سزای داوە، بەڵام دادگا لە سەر داواكاری پارێزەرانی مافی مرۆڤ ئەوەی قەبووڵ كردووە كە ئەم پیرە ژنە كوردە نەكەوێتە گرتووخانەوە و لە ماڵی خۆیدا لە رێگای كەلەبچەی ئەلەكترونیكییەوە زیندانی بكرێت.




