نوێنەرانی پارێزگای خووزستان كۆبوونەوەی دەوڵەتیان بەجێ هێشت

تاران- KDP.info/ دوای ئەوەی كە بێ رێزی كردنی جێگری یەكەمی سەرۆك كۆماری ئێران بە خەڵكی پارێزگای خووزستان لە باشووری ئێراندا، نوێنەرانی ئەو پارێزگایە كۆبوونەوەی خۆیان لەگەڵ سەرۆك كۆماری ئێران بە جێ هێشت.
لەم بارەیەوە ماڵپەڕی تابناك ئاماژەی بەوە كردووە كە سەرۆك كۆماری ئێران لەگەڵ جێگرەكانی خۆی سەردانی پارێزگای خووزستانی لە باشووری ئێراندا كردووە و لەم سەردانەدا جێگری یەكەمی سەرۆككۆماری ئێران رەحیمی مەشایی بێ رێزی بەرامبەر بە خەڵكی پارێزگای خووزستان كردووە و بە هۆی ئەم بێ رێزییەوە نوێنەرانی پارێزگای خووزستان كۆبوونەوە چاوەڕوانكراوەكەی خۆیان لەگەڵ سەرۆك كۆماری ئێران بەجێهێشت و بە ئەحمەدی نەژادیان رایگەیاند كە تا ئەوە كاتەی كەسانی بێ رێز لە تەپەی دەوڵەتدا بن ئێمە وەكو خەڵكی خووزستان ئامادە نین لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەتدا كۆ ببینەوە.




