٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كەجەدەكەیش كومیتەیەك بۆ كێشانەوەی پەكەكە دادەمەزرێنێت

سەرچاوە: KDP.info

دیاربەكر- KDP.info/ دوای كۆبوونەوە نایاساییەكەی كونگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتیك، بریار درا كە كونگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتیك ( كەجەدەكە) بە مەبەستی چاودێری كردنی پروسەی كێشانەوەی هێزە چەكدارەكانی پەكەكە لە نێو سنوورەكانی توركیادا كومیتەیەك دابمەزرێنێت.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر رایگەیاند كە لە كۆبوونەوە دوو رۆژییەكەی كەجەدەكەدا بە كۆی دەنگ بریار دراوە كە كومیتەیەكی تایبەتی لە لایەن كەجەدەكەوە بۆ چاودێری پروسەی كێشانەوەی هێزەكانی پەكەكە دابمەزرێت.

لەم چوارچێوەیەدا ئایسەڵ تۆغڵووك جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە ئارمانج لە دامەزراندنی ئەم كومیتەیە ئەوەیە كە ئەگەر هاتوو لە كاتی كێشانەوەی هێزە چەكدارەكانی پەكەكەدا هەر جۆرە رووداو یا خۆی كێشەیەكی نەخوازراو رووی دا دەستەوجێ ئەو كومیتەیە دەستبەكار ببێت و هەوڵ بۆ چارەسەر كردنی ئەو كێشە و گرفتانە بدات تا قۆناخی چارەسەری لاواز نەكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار