ئێران نه‌وت به کۆریای باکور ده‌فرۆشێت

تاران-KDP.infoرۆسته‌م قاسمی وه‌زیری نه‌وتی ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌که ی له تاوةتوێکردنی فرۆشتنی نه‌وت به کۆریای باکور دایه وه‌ک ڕێگه‌یه‌ک بۆ په‌ره‌پێدانی ئابوری خراپی ئێران .
ئاژانسی ده‌نگ و باسی فه‌رمی ئێسنا له زاری وه‌زیری نه‌وتی ئێرانه‌وه ده‌ڵێت وتووێژ له نێوان تاران و پێۆنگ یانگدا له ئارادان له‌سه‌ر هه‌نارده کردنی نه‌وتی ئێران بۆ کۆریای باکور.
ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر نه‌وت له نێوان تاران و پیۆنگ یانگدا.
وه‌ک ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس ده‌ڵێت نزیکبوونه‌ی ئه‌م دوو ڵاته له یه‌کتر قوڵ ده‌کاته‌وه و له هه‌مان ده‌میشدا ده‌یانخاته به‌رامبه‌ر وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مةریکا و ڕۆژئاواش.
شیاوی گوتنه له مانگی نۆی ڕابردوودا ئێران و کۆریای باکور ڕێکه‌وتنی هاوکاری زانستی و ته‌کنه‌لۆژییان مۆرکرد.
هاوکات کۆماری ئیسلامی ئێران نکوڵی له ڕاپۆرتێکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات که ده‌ڵێت هه‌ردوو وڵات ئاڵ و گۆڕی موشه‌کی باڵستیکی و ته‌کنه‌لۆژیایان کردووه، وه‌ک ی‌و ئێن ده‌ڵێت ئه‌وه‌ش پێشێلکاری سزا نێونه‌ته‌وه‌ییه سه‌پێندراوه‌کانی سه‌ر هه‌ردوو وڵاتن.
ئةمریكا ده‌ڵێت مةرجی وتووێژ له‌گه‌ڵ پێۆنگ یانگدا وستاندةنی ثرؤطرامی ناوةكییة.




