ئێران داوای کردنه‌وه‌ی کۆنسوڵخانه‌ی عێراق له پارێزگاری ئیلام ده‌که‌ت
ئیلام- مه‌حموود عه‌باس زاده پارێزگاری ئیلام ئاشكارای كرد به‌رپرسان و خه‌ڵکی ئه‌و پارێزگایه داوای کردنه‌وه‌ی کۆنسوڵخانه‌ی عێراق له پارێزگای ئیلام ده‌که‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی ئیلام نیۆز، پارێزگاری ئیلام له دیداری له‌گه‌ڵ خالید زه‌نگه‌نه، به‌رپرسی کۆنسوڵخانه‌ی عێراق له پارێزگای کرماشان ڕایگه‌یاند به ئامانجی ئاسانکاری له به‌ڕێوه‌بردنی کاروباره‌کانیان زیاره‌تکاران و بازرگانان و خه‌ڵکی پارێزگای ئیلام داوای کردنه‌وه‌ی کۆنسووڵخانه‌ی عێراق له ئیلام ده‌که‌ن.
ناوبرا جه‌ختی لة سةر ئةوة کرد‌ةوة كه به‌رپرسانی ئێرانی بةیداكری لةسةر ئه‌م پرسه ده‌که‌ن، به لآم کردنه‌وه‌ی کۆنسوڵخانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بڕیاردانی حکوومه‌تی به‌غدا به‌ڵام له ئێستادا کردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له ئیلام، خراوه‌ته به‌رنامه‌ی کاره‌کانه‌وه.
له به‌رانبه‌ردا به‌رپرسی کۆنسوڵخانه‌ی عێراق له كرماشان جه‌ختی کرده‌وه له‌سه‌ر پێویستی په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌کانی ئێران و عێراق له هه‌موو بواره‌کاندا و هه‌ر دوو وڵاتی به خاوه‌ن پێشینه و هاوبه‌شی مێژوویی زۆر ناوبرد.
به‌رپرسی کۆنسوڵخانه‌ی عێراق له پارێزگای کرماشان رایگه‌یاند له ئێستادا کۆنسوڵخانه‌ی عێراق له کرماشان کاروباری هه‌موو ناوچه‌کانی رۆژئاوای ئێران له هاتووچوو کردن بۆ عێراق جێبه‌جێ ده‌کات و ئاماده‌ی هه‌ر چه‌شنه هاوکاری کردنی هه‌یه له‌گه‌ڵ پارێزگاکانی کوردستان و ئیلام




