نەخۆشخانەكانی هەولێر لە ئامادەباشیدان بۆ وەرگرتنی قوربانیانی رووداوەكەی حەویجە

هەولێر- تایبەت بە KDP.info / بەمەبەستی هاوكاریكردنی نەخۆشخانەو فەرمانگە تەندروستییەكانی پارێزگای كەركووك بۆ چارەسەركردنی بریندارانی رووداوە خوێناویەكەی ئەمڕۆی قەزای حەویجەی سەر بە پارێزگای كەركووك فەرمانگەی تەندروستی هەولێر لە راگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە ئێستا سەرجەم نەخۆشخانەكانی فریاكەوتنی شاری هەولێر لە ئامادەباشیدان بۆ وەرگرتنی ژمارەیەك لە بریندارانی رووداوەكە.
لە راگەیەنراوێكی رۆژنامەوانیدا د. مەغدید خدر بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی تەندروستی هەولێر ئەوەی راگەیاندووە كە ئێستا سەرجەم نەخۆشخانە فریاكەوتنەكانی شاری هەولێری پایتەخت لە حاڵەتی ئامادە باشیدان بۆ ئەوەی ژمارەیەك لە بریندارانی رووداوە خوێناویەكەی ئەمڕۆی قەزای حەویجە وەربگرن و ئامادەی هەموو هاوكاریەكی تەندروستین.
شیاوی ئاماژە بۆ كردنە پێی زانیارییەكانی ئاژانسەكانی هەواڵ لە گرژیەكانی ئەمڕۆی نێوان هاووڵاتیانی خۆپیشداندەر و پۆلیس و سوپاسی عێراق زیاتر لە 30 كوژراون و زیاتر لە 130 كەسی دیكەش برینداربوونەو كوژراوو برینداریش لەهەردوو لا هەبووە.




