كۆبوونەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئاژانسەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان

یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە بەهاوبەشی لەگەڵ سۆكۆڵ كۆندی بەرپرسی ئۆفیسی ئیقلیمی یونامی لەهەولێر كۆبوونەوەیەكی وەرزی لەهۆتێلی بێلا ڕۆما ئەنجامدا. كۆبوونەوەكە بەبەشداری بەرپرس و نوێنەری تەواوی ئاژانسەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان كە ژمارەیان (14) ئاژانسە، هاوكات بەبەشداری نوێنەری بەشێكی زۆر لە وەزارەت و دام دەزگا پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان. مەبەست لەكۆبوونەوەكە بۆ ئاشنا بوون بە دوایین زانیاری كارو چاڵاكی ئاژانسەكان و هەبوونی پلانێكی هاوبەش بۆ ئاسانكاری زیاتر لەهەماهەنگیەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و نەتەوەیەكگرتووەكانە لەهەرێمی كوردستان. هەروەها برەودان بەو میكانیزمەی كاری هاوبەش كە پاڵنەرە بۆ بەردەوامی هەماهەنگی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و نەتەوە یەكگرتووەكان بەسوود وەرگرتن لە زانیاری و ئەزموونەكان لەلایەن هەردوولاوە.
دوای ساڵی 2004 كە نەتەوە یەكگرتووەكان ئامادەیی خۆی لەعیراق بەشێوەیەكی كاریگەر نیشاندا، كارو چاڵاكیەكانی دەست پێكردەوە، وە دوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەعیراق پێشبینی هاوكاری زیاتر لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەكرێت لە بەرەو پێشبردنی پرۆسەی سیاسی عیراق.
لەكۆتاییداداوا لە ئاژانسەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان كرا كە بە گووڕتر هاوكار بن بۆجێبەجێكردنی بەرنامەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەپێناو گەشەپێدانیزیاتر هەروەها كاركردن بە خەڵكی لۆكاڵی هەرێمی كوردستان سوود وەرگرتنلەتواناكانیان لەبڕی دامەزراندن و كاركردن بە خەڵكی بێگانە بەمەبەستیهاوكاری كردنی حكومەت لەنهێشتن یان كەمكردنەوەی ڕێژەی بێكاری لەنێوانگەنجاندا.




