رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست: ئاستی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری هه‌رێمی كوردستان به‌هێزه و له سه‌دا یازده‌یه

روژنامه‌یا واشنتون پۆست راپۆره‌كه روژنامه‌ڤانی لسه‌ر هه‌رێما كوردستانێ وه‌شاندیه و ب پشتگرێدان ب روپێڤه‌كه مه‌یدانی و وه‌رگرتنا داتا و ئاگاهیان لسه‌ر بنگه‌هێن ئابووری ل هه‌رێما كوردستانێ، ئاستا گه‌شكرنا ئابووری ل هه‌رێما كوردستانێ ژ سه‌دێ یازده، قه‌بولكریه.
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست له ڕاپۆرته‌كه‌یدا گه‌شه‌ی ئابووری له هه‌رێمی كوردستان به گه‌شه‌سه‌ندێكی به‌هێز داناوه و بارودۆخی سیاسی و ئه‌منی و ئابووریی هه‌رێمیشی به بارودۆخێكی گونجاو بۆ وه‌به‌رهێنان وه‌سف كردووه، هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌دا چه‌ندین ناوه‌ندی میدیایی جیهانی وه‌ك گۆڤاری ئیكۆنۆمیست و نۆرس جێرسی و ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی ستار چاپی لوبنان، ڕاپۆرته هه‌واڵ و شیكارییان له‌سه‌ر باری ئابووری هه‌رێمی كوردستان بڵاوكردۆته‌وه و تیایاندا وێڕای ئاماژه‌دان به گه‌شه‌ی به‌هێز و خێرای ئابووری له هه‌رێمه‌كه، باسیشیان له پێشڤه‌چوونی ژیانی هه‌مه‌لایه‌نه هه‌رێمی كوردستان كردووه .
هه‌ر له‌و ڕاپۆرتانه‌دا كه به‌شێكی به‌رچاوییان بۆ سامانی نه‌وت و سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخانكراوه، سیاسیه‌تی نه‌وتیی هه‌رێمی كوردستان به سه‌ركه‌وتوو داده‌نێن و وه‌ك هێزێكی ئابووری له ناوچه‌كه‌دا باسی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن .
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایدا، بوژانه‌وه‌ی ئابووری له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و ته‌وه‌ره‌یه كه جێگای باس و سه‌رسامی ناوه‌نده سیاسی و ئابوورییه‌كانی جیهانه و وه‌ك هێمایه‌ك بۆ سه‌ركه‌وتوویی سیستمی حوكمڕانییه‌تی هه‌رێمه‌كه و هه‌نگاونانی ڕاست و دروست بۆ گه‌شه‌سه‌ندی زیاتر وه‌سفی ده‌كه‌ن .




