حەویجە: لە دەرنجامی هێرشی سوپا بۆ سەر خۆپیشاندەران نزیکەی 200 کەس کوژران و بریندار بوون

عێراق– تایبەت بە KDP.info /لە شاری حویجە و لەدەرنجامی هەڵکوتانە سەر خۆپیشاندەران لە لایەن هێزەکانی سەربازییەوە نزیکەی 200 کەس کوژران و برینداربوون کە لە نێوانیاندا سەربازەکانی سوپای عێراق هەن، سەرچاویەکی پۆلیس لە شاری کەرکووکرایگەیاند: ئەمرۆ بەیانی سێشەممە لە گۆرەپانی خۆپیشاندەران لە قەزای حەویجە سوپای عیراق لە رێگای فرۆکەی هێلکۆپتەر و هێزی زەمینیەوە ، بە ئامانجی بڵاوە پێکردنی ئەو گردبوونەوە جەماروەرییە، بەرەو رووی خۆپێشاندەران بوویەوە و دواتر شەرە تەقە درووست بوو و بەهۆیەوەش بەلای کەمەوە 30 خۆ پیشاندەر کوژران و نزیکەی 130 کەسی دیکەش بریندار بوون ، ئەوە سەرچاوەیەی پۆلیس کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ئەوەشی رایگەیاند: کە لە نێو کوژرا و بریندارەکاندا 6 سەربازی سوپای عیراق هەن ،پێشبینی بەرزبوونەوەی ژەمارەی کوژراەوەکانێش لەئارادایە ، هاوکات هێزەکانی ئەمنی بۆ کۆنترۆل کردنی رەوەشەکە ، بریاری قەدەغەکردنی هاتوچۆی لە حەوێجە و زاب و رەشاد راگەیاند.




