ھەر زیندانییەکی سیاسی پارچە زەویەک و 20ملیۆن دیناری پێدەدرێت

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ سەباح بەیتوڵڵا ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی کوردستان بەKDP.infoراگەیاند: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان پڕۆژە یاسای ئیمتیازاتی زیندانە سیاسییەکان ھەموارکراوە، کە لە ھەشت مادە پێکدەھات و بەپێی ئەو ھەموارکردنە ھەر زیندانییەکی سیاسی پارچە زەویەک و20ملیۆن دیناری پێدەدرێت.
سەباح بەیتوڵڵا گوتیشی: بەپێی یاسا کۆنەکە تەنھا یەک لیژنە لە ھەولێر ھەبوو بۆلێکۆڵینەوە لە مەلەفی زیندانیانی سیاسی، بەڵام دوای ئەوەی ئەمڕۆ ھەموارکراوە بڕیاردراوە لەھەر پارێزگایەک و ھەر شوێنێک پێویستی پێ ھەبێت لیژنە پێکدێت، ئەمەش وەک کار ئاسانی بۆزیندانیانی سیاسی کە پێشتر ئەمە گرفت بوو بۆ ئەوان.
بەیتوڵڵا ئاماژەی بەوەشکرد، گفتوگۆیەکی زۆر کرا بۆ ئەوەی بەرێوبەرایەتی زیندانی سیاسی بکرێتە بەڕێوبەرایەتی گشتی، بەڵام لە بەرئەوەی تا ئێستا یاسای وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ھەموار نەکراوە لە پەرلەمان وەک خۆی ماوە و دەستکاری نەکرا.




