٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانتارێکی کورد: گەشبین نیمە بە گفتوگۆکانی نێوان ھەرێم وبەغدا

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- تایبەت بەKDP.info/ د.رزگار ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.info  راگەیاند: لیستی ھاوپەیمانی نیشتیمانی لە ژێر فشاری وڵاتانی دەرەوە رازیبوە گفتوگۆ لە گەڵ ھەرێمی کوردستان ئەنجام بدات، بۆیە گەشبین نیمە ئەم گفتوگۆیانە ھیچ ئەنجامێکی ھەبێت.

د.رزگار گوتیشی: متمانەم بە نوری مالیکی نییە ھیچ رێکكەوتنێک جێبەجێبکات، چونکە ئەگەر رێكکەوتنەکانی پێشوو جێبەجێبکات پێویست بەگفتوگۆ ناکات، بۆیە ئەگەر گفتوگۆش بکرێت و رێكکەوتنیش ئیمزا بکرێت برواناکەم جێبەجێیان بکات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمە تەجروبەیەکی زۆرمان لەگەڵ مالیکی ھەیە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنجامدانی ئەم گفتوگۆیانه‌ تەنھا بۆ ئەوەیە ئەو رەوشە ئاڵۆزەی کە ئێستا لە عێراق ھەیە ئارام بکرێتەوە، گەرنا بڕوا ناکەم مالیکی ئامادەبێت رێکكەوتنەکان جێبەجێبکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە بڕیارە لە چەند رۆژی داھاتوو شاندێکی باڵای ھەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لە بارەی کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی ناوەند سەردانی بەغدا بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار