٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

خەڵکی پارێزگای موسڵ مانگرتنی سەرتاسەری راگەیاند

سەرچاوە: KDP.info

موسڵ - تایبەت بەKDP.info / بەھۆی وه‌ڵام نەدانەوەی داواکارییەکانیان لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە، ئەمڕۆ مانگرتنی سەرتاسەری لە پارێزگای موسڵ راگەیه‌ندرا.

لەمبارەیەوە سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای موسڵ بە kdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ خەڵکی شاری موسڵ مانگرتنی سەرتاسەری راگەیاند، لە بەرئەوەی ماوەی چەند مانگێکە حکوومەت وه‌ڵامی داواکارییەکانیانی نەداوەتەوە خۆپێشاندانیش بەردەوامە و تەواوی دوکان و بازارەکان داخرابوون.

سەعید مەموزینی گوتیشی: خۆپیشاندانیش بەردەوام بوو، بەڵام لەلایەن سوپای عێراق گەمارۆدرابوون و رەوشەکە زۆر ئالۆزە لەوشارە.

مەموزینی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر وه‌ڵامی داواکارییەکانیان نەدرێتەوە مانگرتنەکە بەردەوام دەبێت، ئەمەش وەک فشارخستنە سەر حکوومەتە بۆ ئەوەی بەدەم داواکارییەکان بچێت.

ماوەی چەند مانگێکە لە پارێزگای موسڵ خۆپیشاندان دژی حکوومەتی عێراق دەستیپێکردووە و تا ئێستاش حکوومەت وه‌ڵامی داواکارییەکانیانی نەداوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار