2/5/2013پێدانی پێشینەی ھاوسەرگیری دەست پێدەکاتەوە

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی ئاشکرایکرد، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان وەزیر و بەڕێوبەری گەنجینەکان بڕیاردرا لە 2/5/2013پێدانی پێشینەی ھاوسەرگیری دەست پێبکاتەوە.
دلێر تارق وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ وەزیری دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە گەڵبەڕێوبەری گەنجینەکانی ھەرێم کۆبووەو تێدا باس لە دەستپێکردنەوەی پێشینەی ھاوسەرگیری کرا .
دلێر تارق گوتیشی: ھەر لەکۆبوونەوەکەدا وەزیری دارایی داوای لە بەڕێوبەری گەنجینەکان کرد ئامادەکاری بکەن بۆ دەست پێکردنەوەی پێشینەی ھاوسەرگیری لە 2/5/2013، بەو پێیەش لەو وادەیە پێدانی پێشینەی ھاوسەرگیری دەست پێدەکاتەوە.
ماوەی شەش مانگە بەھۆی پەسەندکردنی بودجەی ساڵی 2013لەلایەن پەرلەمانی کوردستان و دەرچوونی رێنمایی نوێ بۆ خەرج کردنی بودجە پێشینەکان راگیراون و ماوەیەک پێش ئێستاش پێدانی پێشینەی خانوبەرە دەستی پێکردهوە.




