٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و شارەوانییەکانی عێراق دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی پێنجشەممە 29ی تشرینی یەکەمی 2026، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ڕێباز محەمەد حەملان وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و شارەوانییەکانی عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی نوێیدا وەک وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و شارەوانییەکانی عێراق بۆ خواست، هاوکات پەیوەندیی نێوان لایەنەکان و سەرخستنی پڕۆسەی سیاسیی عێراقیان خستە بەر باس.