بۆ یەكەمینجار دایكانی سەرباز و گەریلاكان كۆبوونەوە

وان- KDP.info/ لە چوارچێوەی قۆناغی چارەسەری پرسی كورددا وەكو هەنگاوێك بۆ پشتگیریكردنی ئەم قۆناغە بۆ یەكەمینجار لە ناوچەی ئەردیشی شاری وان دایكانی سەرباز، پۆلیس و گەریلاكانی پەكەكە كۆ بوونەوە.
بە پێی هەواڵێكی ئاژانسی دۆغانی توركی ئەم كۆبوونەوەیە كە لە لایەن رێكخراوی پشتگیریكردن لە كەسوكاری گیراوان سازكراوە بە ئارمانجی پشتگیریكردن لە قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و ئاشتەوایی لە لایەن دەزگای پشتگیریكردن لە كەسوكاری گیراوەن رێكخراوە.
لەم كۆبوونەوەیەدا دایكانی سەرباز، پولیس و گەریلاكانی پەكەكە گوێیان بۆ بۆچوون و نیرینەكانی یەكتر سەبارەت بە مەسەلەی كورد و چۆنیەتی چارەسەركردنی ئەم مەسەلەیە گرتووە و ئاماژەیان بەوە كردووە كە ئەوان وەكو دایك بە هەر شێوەیەك پشتگیری لە چارەسەركردنی پرسی كورد و بێدەنگ كردنی چەكەكان و راوەستاندنی رژاندنی خوێن دەكەن.




