٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

قۆناغی چارەسەری جەهەپەی تووشی قەیرانی ناوخۆیی كردووە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/  لەبەر هەڵوێستی سەرۆكایەتی پارتی كۆماری گەل (جەهەپە) لە بەرانبەر قۆناگی چارەسەری پرسی كورد لە توركیادا، پارتی جەهەپە رووبەرووی قەیرانێكی ئاڵۆزی ناوخۆیی بووەتەوە.

ماڵپەڕی سون خەبەری توركی رایگەیاند كە هەڵوێستەكانی سەرۆكایەتی جەهەپە لە بەرانبەر قۆناغی چارەسەركردنی پرسی كورد بوونەتە هۆكاری دروستبوونی باڵێكی دژ بەر لە نێو ئەو پارتەدا.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە هەر دوو جێگری سەرۆكی جەهەپە سەزگین تانری قوڵۆ و گولسەرەن ئونانچ لە سیاسەتی سەرۆكایەتی جەهەپە و چەندین بەرپرسی دیكەی جەهەپە لە بەرانبەر چارەسەركردنی پرسی كورد نارازین و ئەم نارازی بوونەیش بووەتە هۆكاری دوو بەرەیی و دوو باڵی لە نێو جەهەپەدا و ئەگەر ئەم بارودۆغە بەمجۆرە بەردەوام بێت ئەگەری ئەوە هەیە كە جەهەپە رووبەرووی قەیرانی گەورەتر و دابەشبوون ببێتەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار