لە دیاربەكر یەكێتی زانایانی جیهانی ئیسلامی دامەزرا

دیاربەكر KDP.info / رۆژی شەممە لە شاری دیاربەكر بە بەشداری مامۆستایان و شارەزایانی ئاینی هەر چوار پارچەی كوردستان و ژمارەیەك لە مامۆستا ئاینییەكانی چەند وڵاتێكی دیكەی جیهانی یەكێتی زانایانی جیهانی ئیسلامی دامەزرا.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر رایگەیاندووە كە رۆژی شەممە لە كۆبوونەوەیەكی بەرفراواندا بۆ یەكەمنیجار بڕیار لە سەر دامەزراندنی یەكێتی زانایانی جیهانی ئیسلامی دراوە و دامەزراندنی ئەم یەكێتیەش راگەیندراوە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە لەو كۆبوونەوەیەدا كە لە لایەن هۆداپارەوە رێكخراوە لە ئیخوانەكانی میسر 2 كەس، لە رۆژهەڵاتی كوردستان 20، لە باشووری كوردستان3، لە رۆژئاوای كوردستان 4، لە بزوتنەوەی ئیسلامی ئەفریقا3 مامۆستای ئاینی ئامادە بوونە و هەر هەموویان جارنامەی دامەزراندنی ئەو یەكێتیەیان مۆر كردووە.




