كۆمیتەی چارەسەری رۆژی یەكشەممە دەستی بە كاركرد

ئۆرفا- KDP.info/ دوابەدوای دامەزراندنی كۆمیتەی چاودێریكردنی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد لە لایەن پەرلەمانی توركیاوە و دەستنیشان كردنی ئەندامانی ئەم كۆمیتەیە، رۆژی یەكشەممە كۆمیتەی ناوبراو بە رەسمی دەستی بە كارەكانی خۆیكرد.
لەمبارەیەوە ماڵپەری خەبەری كوردی بڵاوی كردووەتەوە كە رۆژی یەكشەممە كۆمیتەی چاودێریكردن و لێكۆڵینەوەی چارەسەركردنی پرسی كورد لە شاری ئۆرفا بە رەسمی دەستی بە كارەكانی خۆی كرد و بۆ ئەم مەبەستەش سەرەتا لە گەڵ هۆزی بەدلیاندا كۆبوویەوە.
لە سەرەتا كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی كۆمیتەی ناوبراو عەبدولكەریم گوك سەبارەت بە قۆناغی چارەسەری و قۆناغە جیاجیاكانی ئەم قۆناغە زانیاری پێكشەشی هۆزی بەدیلیان كرد و داوای لێكردن كە پشتگیری لەم قۆناغە بكەن.
لە بەردەوامی كۆبوونەوەكەدا ئەندامانی كۆمیتەی ناوبراو گوێیان بۆ راو بۆچوونی ئەندامانی هۆزی بەدیلیان گرت و پێشنیار و داواكارییەكانی ئەم هۆزەیان تۆمار كرد و بەڵێنی ئەوەیان دا كە ئەم داواكاری و پێشنیارانە لە چارەسەركردنی پرسی كورددا رەچاو بكەن.
بڕیارە كۆمیتەی چاودێری و لێكۆڵینەوەی چارەسەركردنی پرسی كورد لە گەڵ هەموو هۆزەكانی باشوور و باشووری خۆرهەڵاتی ئانادۆڵدا كۆببێتەوە.




