٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەكر بۆزداغ: كێشانەوەی هێزەكانی PKKبۆ توركیا زۆر زۆر گرنگە

سەرچاوە: KDP.info

مانیسا- KDP.info- جێگری سەرۆك وەزیری توركیا بەكر بۆزداغ لە شاری مانیسا سەبارەت بە كێشانەوەی هێزەكانی PKKلە نێو سنورەكانی توركیادا,رایگەیاند كە كێشانەوەی ئەو هێزانە بۆ توركیا هەنگاوێكی زۆر گرنگ و ئیجابییە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی تی ئار تی خەبەری توركی بڵاوی كردووەتەوە كە جێگری سەرۆك وەزیری توركیا بەكر بۆزداغ ئاماژەی بەوە كردووە كە كێشانەوەی هێزە چەكدارەكانیPKKلە نێو سنوورەكانی توركیادا هەنگاوێكی یەكجار گرنگە و دەبێتە هۆكاری كردنەوەی دەرگاكانی دیكە بۆ بەرەو پێشەوەبردنی قۆناغی چارەسەریی و ئاشتەوایی.

بەكر بۆزداغ جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە قۆناغی چارەسەری بەرنامەیەكی گرنگ و سەرەكی دەوڵەتی توركیایە و پێویستی بە هەنگاو نانی دوو لایەنە هەیە و ناتوانین باسی ئەوە بكەین كە ئەم قۆناغە بە پێی نەخشەیێكی ئامادەكراو  بەرێوەدەچێت، بەڵام ئەم قۆناغە بەردەوام دەبێت و دەبێت هەر دوو لا هەنگاوی ئەرێنی بنن.

سەبارەت بە كێشانەوەی هێزەكانی پەكەكەیش ناوبراو ئاماژەی بەوە كردووە كە هەر چەند هیچ جۆرە بەرنامە و پلانێكی دیار و بەرچاو بۆ كێشانەوەی ئەو هێزانە ئاراستەی دەوڵەت نەكراوە، بەڵامPKKهێزەكانی خۆی دەكێشێتەوە و ئەم هەنگاوەیش بۆ توركیا زۆر گرنگ و ئیجابییە.

هەواڵی پەیوەندیدار