٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ژمارەیەك لە قوتابخانەكانی دارەتوو كێشەی كۆنی بینایە و ئاو و ئاوەڕۆكانیان هەیە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -  KDP.info/ بە مەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە كێشە و گرفتەكانی بەردەوم پرۆسەی پەروەردەیی و دۆزینەوەی رێگا چارەسەری گونجاو بۆ ئەو كێشە و ئاستەنگانەی كە بەربەستیان لە بەردەم پرۆسەی پەروەردە و فێركردن دروست كردووە، لە ناوەندەكانی خوێندن و لە ژمارەیەك لە قوتابخانەكانی ناحیەی دارەتووی سەر بە بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی دەشتی هەولێر، كێشەی كۆنی بینایە و زۆری ژمارەی قوتابیان لە پۆلەكاندا و گرفتی ئاوی خواردنەوە و چۆنیەتی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ ئەوەی قوتابیان بتوانن بەشێوەیەكی تەندروست درێژە بە قۆناغەكانی خوێندن بدەن.   کە ئەم دەڤەرە رێژەی دانیشتوانی زۆرە. بەكر كەریم حەسەن بە یاروەری پەروەردەی دەشتی هەولێر و شاندێك لە سەرپەرشتیارانی پسپۆری سەردانی هەریەك لە قوتابخانەكانی هەڵبوونی بنەڕەتی و هێدی بنەڕەتی و هەڵەبجەی بنەڕەتی و دێرینی بنەڕەتی و باخچەی ساوایانی خونچە و ئامادەیی رامانی كوڕانیان کرد و لەم سەردانەدا لە نزیكەوەی لە كێشە و گرفتەكانی كۆلییەوە و هەریەك لە قوتابخانەكانی ئەم دەڤەرەش كێشەی كۆنی بینایەی هەیە کە بۆتە کێشە بۆ  پرۆسەی پەروەردەیی و  درێژە پێدانی خوێندن و كێشەی ئاوی خواردنەوە و خراپی ئاوەڕۆكان  کاریگەری دروست دەکات لەسەر ئەو رێژە زۆرەی قوتابییەکان لەم قوتابخانانەکاندا و ئێستاش كە قوتابیان بەرەوو وەرزی هاوین دەڕۆن، پێویستیان بە دابینكردنی ئاوی خواردەنەوە و  نۆژەن كردنەوەی بینایەكانە لە وەزری هاوین بۆ ئەوەی لە ساڵی ئایندە دووچاری ئەم گرفتانە نەبنەوە. لە سەردانەكەشدا بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر  دوای بەسەركردنەوەی بەشە گرنگەكانی قوتابخانەكان و کۆبوونەوە لە گەڵ سەرجەم مامۆستایانی قوتابخانەكان، چەندین تەوەری گرنگی سەبارەت بە  پرۆسەی پەروەردەیی لە ناوەندەكانی خوێندن باسکرد و داوای كرد كە مامۆستایان بە هیوایەكی زۆرەوە بچنە هۆلەكانی خوێندن و هیچ شتێك ساردیان نەكاتەوە لە درێژەدان بەم پەیامەی لە سەرشانیانە، ئەویش پەیامی مامۆستایەتییە و گوتیشی بە سوپاسەوە بەرێز سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەو 50 ملیۆن دینارەی بۆ بۆژانەوەی كەرتی پەروەردە دابینكردووە، دەتوانین بەسەر سەرجەم كێشە و گرفتەكانی پەروەردەیی سەركەوین كە ڕووبەروومان دەبێتەوە. دواتریش بەرێوەبەر و مامۆستایان  قوتابخانەكان چەندین سەرنج و تیبینی پەروەردەیی گرنگیان لەمەڕ ئەم كێشەكانە ئاراستەی بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر كرد و  ئەویش وەڵامی سەرجەم داخوازییەكانی دایەوە و بەلێنیشی دا ئەوەی لە توانای پەروەردەی گشتی نەبێت بۆ وەزارەتی پەروەردە بەرزی بكاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار