٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د.خالس قادر : 23 کەس کە لەبەر دەرزی لێدان بیناییان لە دەست دابوو، بەتەواوی چاکبوونەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ د.خالس قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.info راگەیاند: دوای ئەوەی 30کەس لەشاری ھەولێر بەھۆی لێدانی جۆرە دەرزیەک بیناییان لە دەست دا و دواتر رەوانەی  تورکیا کران بەمەبەستی چارەسەرکردن، ئێستە   23 کەسیان بەتەواوی چاکبوونەتەوە و 7 کەسیشیان بە بەردەوامی چارەسەریان بۆ دەکرێت و ھەموویان گەڕاونەتەوە کوردستان تەنیا دوو کەسیان نەبێت.

د.خالس قادر گوتیشی:7    کەس بە تۆمەتی ھێنانی ئەو جۆرە دەرزیە دەستگیرکراون و ئێستە لێکۆڵینەوە لە گەڵیان دەکرێت و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند رۆژی داھاتوو لێکۆڵینەوە لە گەڵیان تەواو بێت و ئەنجامەکەشی ئاشکرا دەکرێت.

قادر لەدرێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دەرزییەی کە بەکارھاتووە بۆ پشکنین رەوانەی  بەریتانیا کراوە ، رەنگە لە چەند رۆژی داھاتوو ئەنجامی پشکنینەکە بگەڕێتەوە،  ئەمەش دەبێتە بەشێک لە ئەنجامی لێکۆڵینەکەوە.

ماوەیەک پێش ئێستە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ھەولێر بەھۆی لێدانی جۆرە دەرزیەک 30 کەس بیناییان لە دەست دا، ھەموویان بەتەمەن بوون ، دواتر بەمەبەستی چارەسەرکردنیان لە سەر ئەرکی وەزارەتی تەندروستی رەوانەی  تورکیا کران.

هەواڵی پەیوەندیدار