دەقی وتاری نێچیرڤان بارزانی لە ئاهه‌نگی ده‌رچوونى 270 پۆلیسی خولی چواره‌می كۆلیژی پۆلیسی سلێمانى

به ناوی خوا،
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز، میوانه خۆشه‌ویسته‌كان، هه‌مووتان لایه‌كتان به خێر بێن به‌سه‌ر چاو.
سه‌ره‌تا پیرۆزبایی له 270 ده‌رچووی خولی چواره‌می زانكۆی پۆلیسی سلێمانی ده‌كه‌م، هیوادارم كه ببنه مایه‌ی زیاتر پێشخستنی ده‌زگای پۆلیس له هه‌رێمى كوردستان، ئومێده‌وارم ئه‌و یه‌ك ساڵه‌ی لێره خوێندوویانه له‌گه‌ڵ چوار ساڵی پێشووتری خوێندنیان له كۆلیژه‌كانی دیكه‌دا؛ پاشخانێكی گه‌وره‌ی پێ به‌خشیبن بۆ باش تێگه‌یشتن له گرنگیی كار و ئه‌ركی پۆلیس له كۆمه‌ڵگه‌ى دیموكرات و پێشكه‌وتوودا كه ئێمه ده‌مانه‌وێ نموونه‌یه‌كی به‌و شێوه‌یه له‌و ناوچه‌یه‌دا پیشان بده‌ین. سوپاسی هه‌وڵ و ماندووبوونی مامۆستایان و ڕاگر و به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆلیژی پۆلیسی سلێمانی و ماندووبوونی دایكان و باوكانی ئه‌و خوێندكارانه ده‌كه‌م كه ئه‌مڕۆ ده‌رچوون، هه‌روه‌ها سوپاسى وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كه‌م كه هه‌ریه‌كه‌یان به‌لای خۆیه‌وه به‌شدار بوون له ئه‌ركی دابینكردنی خوێندن و پێگه‌یاندنێكی باش بۆ ئه‌و قوتابیانه. پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌م، هیوادارم سه‌ركه‌وتوو بن و خواى گه‌وره پشتیوانتان بێت.
كۆلیژی پۆلیسی سلێمانی له كاتی دامه‌زراندنییه‌وه له‌ساڵی 2000دا تاوه‌كو ئێستا به‌رهه‌مێكی زۆری هه‌بووه، تا ئێستا حه‌وت ده‌وره‌ی خوێندنی سێ ساڵی، هه‌روه‌ها دوو ده‌وره‌ی ئه‌فسه‌رانی باڵا، دوو ده‌وره‌ی تایبه‌ت له‌و كۆلیژه ده‌رچوونه. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا چوار ده‌وره‌ی ده‌رچووانی زانكۆكانی دیكه بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له‌و كۆلیژه خوێندوویانه و ده‌رچوون بۆ بواری كاركردن له ده‌زگای پۆلیس له هه‌رێمی كوردستاندا و به‌ره‌وپێشه‌وه‌یان بردووه، ئه‌وه به‌رهه‌مێكی زۆره و جێگه‌ی شانازى و دڵخۆشیى ئێمه‌یه.
پۆلیس ڕه‌مزی سه‌روه‌ریی یاسا و ده‌سه‌ڵاتداریی یاسایه، ئێمه تاوه‌كو ئه‌و چه‌مكه‌مان به كرده‌وه هێنایه شوێنی خۆی، كار و زه‌حمه‌تییه‌كی زۆری ویست، چونكه له ووڵاتێكی دیكتاتۆری و عهسكهرتاریهتى وه‌ك عێراقدا، پۆلیس كرابووه مایه‌ی نوكته له‌سه‌ركردن، هه‌روه‌ها كرابووه ده‌زگای پاراستنی حوكم؛ نه‌ك حوكمی قانوون، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئێستا ئه‌و تێڕوانینه به ته‌واوه‌تى گۆڕاوه، هه‌وڵێكی زۆرمان دا كه ده‌سه‌ڵاته‌كان بگێڕینه‌وه بۆ پۆلیس، ئێستاش ئه‌وه به ڕوونی به كرده‌وه له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌بینرێت.
ئێمه ئێستا كار له‌سه‌ر پێشخستنی كاری پۆلیس ده‌كه‌ین به پێی چه‌مكێكی هاوچه‌رخ؛ ئه‌ویش چه‌مكی (پۆلیسی كۆمه‌ڵگه‌ییه). ئه‌و چه‌مكه به مانا ساده‌كه‌ی بریتییه له هاوكاریی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ پۆلیس و كه‌مكردنه‌وه‌ی ترسی كۆمه‌ڵگه له ڕوودانی پێشێلكاریی مافه‌كان و ڕوودانی تاوان. له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه ڕێزگرتن بۆ پۆلیس له لایه‌ن خه‌ڵك و ڕێزگرتن له هه‌موو ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه دروست ده‌بێت، هه‌روه‌ها په‌یڕه‌وكردنی ئه‌و چه‌مكه ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیش هان ده‌دات كه هاوكاریی ده‌زگاكانی حكوومه‌ت بكه‌ن له پاراستنی سه‌قامگیری و ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تیدا له هه‌رێمى كوردستان. هه‌ر بۆیه‌ش داواكارم له كۆلیژه‌كانی پۆلیس كه بایه‌خی زۆر به‌و چه‌مكه بده‌ن، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی پۆلیس له كاری ڕۆژانه‌یاندا ئه‌م چه‌مكه په‌یڕه‌و بكه‌ن، چونكه هێشتا كارێكی زۆرمان ماوه له‌و بواره‌دا بكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌كرێ سوود له ئه‌زموونی پێشكه‌وتووی پۆلیسی هه‌ندێ ووڵات وه‌ربگیرێت و ڕێگه نه‌درێت هه‌ندێ دیارده‌ی خراپ كه له ناو پۆلیسی هه‌ندێ ووڵاتدا هه‌یه له ناو پۆلیسی خۆماندا بڵاو ببێته‌وه. زۆر پێویست و گرنگه ساڵانه خه‌ڵات بدرێته چه‌ند ئه‌فسه‌ر و پۆلیسێكی نموونه‌یی له هه‌ڵسوكه‌وتكردنی پاك و دڵسۆزانه‌یان له‌گه‌ڵ هاووڵاتیاندا.
زۆر له پۆلیس و ئه‌فسه‌رانی كورد له پۆلیسی عێراقدا له كاتی شۆڕشه‌كانی كوردستاندا ڕۆڵێكی گرنگیان گێڕاوه له به‌شداریكردن و پشتگیریكردنی شۆڕشی كوردستاندا، زۆریان بوونه فه‌رمانده‌ی دیاری پێشمه‌رگه. هه‌روه‌ها له كاتی ڕاپه‌ڕینی ساڵى 1991دا وه‌ك پارێزه‌ری گه‌ل و سه‌قامگیری ڕۆڵیان بینیوه. تۆماری پۆلیسی هه‌رێمی كوردستان له بواری پابه‌ندبوون به مافه‌كانی مرۆڤ؛ تۆمارێكی باشه، به ڕاستی خه‌باتی كورد كه بۆ چه‌سپاندنی مافه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی بووه، په‌یوه‌ستی و عیلاقه‌یه‌كی ته‌واوی له‌گه‌ڵ خه‌بات بۆ چه‌سپاندنی مافه‌كانی مرۆڤ هه‌بووه، بۆیه‌ش ئه‌مڕۆ له حوكمداریی كوردستاندا؛ ده‌بێ دیموكراسی و مافی مرۆڤ دوو تایتڵی هه‌میشه له‌به‌رچاوی ده‌زگای پۆلیس بن له هه‌رێمى كوردستاندا.
زۆرم پێخۆشه و خۆشحاڵین به‌وه‌ى كه ده‌بینم له كۆلیژی پۆلیس بابه‌ته‌كانی یاسا، مافی مرۆڤ، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی دژی ئافره‌تان، لێكۆلینه‌وه‌ی تاوان و پزیشكیی دادی ده‌خوێنن. ئه‌مانه هه‌موویان پێویست و گرنگن بۆ پێشخستنی كاری پۆلیس له هه‌رێمی كوردستاندا. ڕۆڵی پۆلیس له ماوه‌ی ڕابردوودا باش هه‌ڵده‌سه‌نگێنین له پاراستنی ئافره‌تان له پێشێلكاریكردن به‌رامبه‌ریان، به‌ڵام چاومان له چالاكبوونی زیاتری پۆلیسه له‌و بواره‌دا. پۆلیسی هه‌رێمی كوردستان ئێستا به پشته‌به‌ستن به‌و هه‌مواركردنه‌ی له ساڵی 2008دا له یاسای باری كه‌سیدا كردمان، هه‌روه‌ها به ده‌ركردنی یاسای نه‌هێشتنی توندوتیژی خێزانی ده‌توانێت و پێویسته ڕۆڵێكی یاسایی دیارتر بگێڕێت له پاراستنی ئافره‌تان له‌و پێشێلكاریه‌ی كه به‌رامبه‌یان ده‌كرێت له هه‌رێمى كوردستان.
به‌شێكی زۆری پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان به هۆی كار و ماندووبوونی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كوردستانه. سه‌قامگیری و ئارامی؛ مه‌رجی یه‌كه‌می چوونی وه‌به‌رهێنه‌ر و كۆمپانیا بیانییه‌كانه بۆ هه‌ر ووڵاتێك. ئێستا كه ئه‌م هه‌موو كۆمپانیا بیانییه دێنه كوردستان، هه‌روه‌ها كه ژماره‌ی گه‌شتیاران له كوردستان ڕۆژ به ڕۆژ له زیادبووندایه، به‌هۆی كاركردن و شه‌ونخوونیى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و ئاسایش و پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه. دیسان لێره‌وه پێان ڕاده‌گه‌یه‌نم ئێمه ئه‌و كاره‌ى ئه‌وان به‌رز ده‌نرخێنین و هه‌میشه هیوا ده‌خوازین كه سه‌ركه‌وتوو بن له كاره‌كانیاندا. ئێمه زۆر سه‌ربه‌رزین به میواندۆستی و ڕه‌فتاری خه‌ڵكی ووڵاته‌كه‌مان و به كاری ئاسایش و پۆلیس كه هه‌موو گه‌شتیارێك كه دێنه هه‌رێمی كوردستان، هه‌ست به هیچ ناخۆشییه‌ك و ڕه‌فتارێكی خراپ ناكه‌ن، هیوادارین ئه‌و جۆره مامه‌ڵه‌یه درێژه‌ی پێ بدرێت و باشتریش ببێت.
هه‌روه‌ها ئه‌ركی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه قه‌دری ئه‌و سه‌قامگیرییه بزانن كه له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، پاراستنی ئارامیی سیاسیش مه‌رجێكی گرنگه بۆ پاراستنی ڕێڕه‌وی پێشكه‌وتنی ووڵاته‌كه‌مان و خۆشگوزه‌رانیی خه‌ڵك و به ته‌ندروست به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستاندا.
بێگومان پرۆسه‌ی سیاسی له ده‌ستێكی ئه‌میندایه له‌م وڵاته‌دا، حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان په‌یوه‌ستن به یاسا و پرۆسه‌ی دیموكراسییه‌وه، هه‌روه‌ها پابه‌ندیشن به‌وه‌ی پرس و ڕاوێژی دروست هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی دواڕۆژی كوردستان به شێوه‌یه‌كی زانایانه به‌ره‌و ئه‌وه بێت كه ئه‌و خۆشگوزه‌رانیه‌ی ئێستای خه‌ڵك زیانی پێ نه‌گات و به‌ره‌و ئاستێكی به‌رزتر بچێت و بتوانین هه‌موو مافه ده‌ستوورییه‌كانمان له عێراقدا بكرێنه كرده‌وه و نه‌ك هه‌ر له‌سه‌ر كاغه‌ز بمێننه‌وه. بۆ ئه‌و مه‌سه‌لانه و هه‌موو پرسه‌كانی دیكه‌ی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌بێ پرس و ڕاوێژ له نێوان خۆماندا درێژه‌ى پێ بده‌ین له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان.
لێره‌وه دیسان دووباره پیرۆزبایی له ده‌رچووانی تازه‌ی كۆلیژی پۆلیسی سلێمانی ده‌كه‌م و هیوادارم خه‌ڵكی كوردستان هه‌میشه له ئارامی و خۆشگوزه‌رانى و پێشكه‌وتندا بن، هه‌موو لایه‌كتان به خێر بێن به‌سه‌ر چاو، سه‌ركه‌وتوو بن.




