سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم پێشوازی له جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات

فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21/4/2013 له ته‌لاری دیوان پێشوازی كرد له خاتوو باربارا لیف جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و پۆل ستیڤن كونسوڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان.
له دیدارێكدا هه‌ردوولا باسیان له چه‌ندین ته‌وه‌ر و پرسی گرێ‌دراو به ره‌وشی ئێستا و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان له به‌رامبه‌ر كێشه سیاسییه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی عێراق كرد.
سه‌رۆكی دیوان رێز و سڵاوی به‌ڕێز سه‌رۆك بارزانی گه‌یانده شاندی میوان و ئاماژه‌ی به سه‌ردانی ئه‌م دواییه‌ی شاندی هه‌رێم بۆ ئه‌مه‌ریكا كرد و سوپاسی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكای كرد بۆ ئه‌و پێشوازیه گه‌رمه‌ی له شاندی كوردستان و ئه‌و هه‌ڵوێسته راشكاو و راگه‌یاندراوه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌یبو له‌مه‌ڕ ئه‌و پرسانه‌ی نێوان شاندی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌و سه‌ردانه‌دا خرانه‌ڕوو.
هه‌ر له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا فوئاد حوسێن ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا بۆ شاندی میوان باسكرد و رایگه‌یاند كه هه‌رێم شاندێكی پایه‌به‌رز بۆ به‌غد ده‌نێرێ به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی وتوێژ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ.
خاتوو باربارا لیف ئه‌م كاره‌ی هه‌رێمی كوردستانی به هه‌نگاوێكی راست و ئه‌رێنی وه‌سف كرد و دواتر تیشك خرایه سه‌ر دۆخی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق و باس له بارودۆخی ناوچه‌كانی رۆژئاوای عێراق كرا كه ماوه‌یه‌كه خۆپیشاندان تێیدا به‌رده‌وامه.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا بارودۆخی سوریا و گه‌لی كورد له‌و وڵاته و ره‌وشی ئه‌و ئاواره سووریانه‌ی له هه‌رێمن باسی لێوه‌كرا و له‌مباره‌یه‌وه جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتی كه حكوومه‌تی هه‌رێم كارێكی یه‌كجار مه‌زنی كردووه بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و ئاوارانه و هه‌رچیه‌كی له‌ده‌ستهاتبێ بۆیانی ده‌سته‌به‌ر كردووه.
پرۆسه‌ی دانوستانه‌كانی ئاشتی له توركیا و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش دوو ته‌وه‌ری دیكه‌ی دیداری نێوان سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و خاتوو باربارا لیف جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بوو.




