سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە گۆڤاری گوڵان دەکات

بهناوی خوای مهزن و دلۆڤان
بهڕێزان سهرنووسهر و رۆژنامهنووس و كارمهندانی گۆڤاری گوڵان
سڵاو و ڕێز..
بەبۆنەی نۆزدەیەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی خۆشەویست دەکەم.
گوڵان لە کاتێکدا بەرەو بیستەمین ساڵی کاری خۆی هەنگاو دەنێت کە وەک تەمەندرێژترین گۆڤاری سیاسی لە کوردستان، توانیویەتی وەرچەرخانێک لە ڕۆژنامەگەریی کوردیدا دروست بکات و زمانی دیالۆگی بیروڕا جیاوازەکانی داهێنا و تا ئێستایش لەسەر ئەو ڕێگەیە بەردەوامە و بۆتە ڕایەڵەی پێکەوە بەستنی ڕۆشنبیرانی کوردستان و دەرەوە و، خوێنەرانی کورد لە ڕێگەی گوڵانەوە بیروڕای ژمارەیەکی زۆر نووسەر و ڕۆشنبیری بیانی و عەرەب و کوردیان خوێندۆتەوە.
قۆناخە جیاوازەکانی کاری گوڵان، ئەوەی سەلماند کە دەکرێ رۆژنامەگەریی کوردی بەشێوەیەکی پرۆفیشناڵانە کاری خۆی بکات و بەرهەمی زۆر باش پیشکەش بکات و لە کاتێکدا بۆچوونە جیاوازەکان دەخاتەڕوو، ئەرکی خۆیشی لە خزمەتکردنی پرۆژەی نەتەوەیی ڕاپەڕێنێت.
هیوادارم ساڵی نوێی تەمەنی گۆڤارەکەتان، ساڵی بەردەوامی و پێشکەوتنی زیاتر بێت. دەستخۆشیتان لێ دەکەم و ئومێدی سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان