٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

موئەید تەیب: من نەم وتووە نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ موئەید تەیب وتەبێژی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لە پەرلەمانی عێراق بەkdp.infpراگەیاند: لە کۆبوونەوەی دوێنێ لە نێوان سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و پەرلەمانتارو وەزیرە کوردەکان تەنھا باسی ئەوە کراوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا شاندێکی باڵا سەردانی بەغدا دەکات، باس لەوە نەکراوە ئەم شاندە لە کێ پێکدێت و کەی سەردانی بەغدا دەکەن.

موئەید تەیب گوتیشی: ئەو ھەواڵانەی لەسەر زاری من بڵاوبۆتەوە کە ئەو شاندەی بڕیارە سەردانی بەغدا بکات بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەبێت راست نییە، چونکە تا ئێستا نە شاندەکە پێکھاتووە و نەکەسەکانیش دیاری کراون.

تەیب ئاماژەی بەوەشکرد، دوو کێشەی سەرەکی لای ئێمە زۆر گرنگە ئەگەر لایەنی بەغدا ئامادەبێت چارەسەری بکات ئەوکات دەرگای دانوستانەکان دەبێتەوە، بۆ ئەوەی تەواوی کێشەکان چارەسەربکرێن، ئەوانەش مەلەفی  ئەمنی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم وھەموارکردنەوەی یاسای بودجە.

ئەمەش لەکاتێکدایە لە دەزگایەکی راگەیاندن ھەواڵێک لەسەر زاری موئەید تەیب بڵاوبۆتەوە، کە لە چەند رۆژی داھاتوو شاندێکی باڵای ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بارەی کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا سەردانی بەغدا دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار